[ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] ئه‌وه چیتانه بۆ خواردنێك ناخۆن كه ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێنراوه له كاتى سه‌ربڕیندا؟ چی ڕێگری ئێوه ئه‌كات كه بیخۆن؟ [ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ ] له كاتێك ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردبوو له‌سه‌رتان هه‌مووی به‌درێژی بۆ باسكردن [ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ] ته‌نها له كاتی ناچاریدا ئه‌وه‌ی كه حه‌رامیشه بۆتان حه‌ڵاڵ ئه‌بێ [ وَإِنَّ كَثِيرًا لَيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] وه به دڵنیایی زۆرێك له كافران به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵكى گومڕا ئه‌كه‌ن، (كه باسمان كرد هه‌ندێك له‌و ئاژه‌ڵانه خۆیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رامی ئه‌كه‌ن و نایخۆن) [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ (١١٩) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره خۆى زاناتره به‌و كه‌سانه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره ئه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن