undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
فەرزبوونى نوێژى هەینى [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ] لە سەردەمى پێغەمبەرى خواو صلى الله علیه وسلم ئەبوبەكرو عومەردا (خوایان لێ ڕازی بێ) بانگى نوێژى جومعە هەر یەك بانگ بووە, لە سەردەمى ئیمامی عوسمان كە مەدینە گەورە بوو كردى بە دوو بانگ و بانگی یەكەمی زیاد كرد چونكە بڵندگۆ نەبووەو خەڵكى گوێیان لە بانگ نابوو، وە سەعاتیش نەبووە تا خەڵكى بزانن كە ڕۆژی جومعەیەو كاتی نوێژ نزیك بۆتەوە، بۆیە لەسەر بەرزترین خانوو لە مەدینە كە پێى دەوترا (زەورا) بانگی یەكەمیدا, ئەی باوەڕداران ئەگەر بانگی دووەم درا بۆ نوێژ كردن لە ڕۆژی جومعەدا ئەوە ئێوە بڕۆن بەرەو زیكری خوای گەورە (فَاسْعَوْا) واتە: بڕۆن، یان گرنگی و بایەخى پێ بدەن، نەك بە خێرایی بڕۆن، بەڵكو زۆر فەرموودە هاتووە دەبێت بە هێمنی و لەسەرخۆیی بڕۆیت بۆ مزگەوت نەك بە راكردن، (لە ئادابەكانى رۆژى جومعە: خۆشوشتن و بۆن لە خۆدان و سیواك كردن و پۆشینى پـۆشاكـى جـوان و زوو رۆیشتن و بـەپێ رۆیشتن و نزیـك بـوونەوە لە وتـارخـوێن و گـوێ گـرتن و بێدەنگ بوون و قسە نەكردن و خۆنەخڵافاندن و هەنگاونەنان بەسەر ملى خەڵكیداو زۆر نوێژ كردن و زۆر سەڵاوات دان و خوێندنى سورەتى كەهف) [ وَذَرُوا الْبَيْعَ ] وە واز لە كڕین و فرۆشتن بێنن لەبەر ئەوەی كە بانگی دووەم درا ئیتر كڕین و فرۆشتن حەرامە [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٩) ] ئا ئەم ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت و زیكرو یادی خوای گەورەو واز هێنان لە كڕین و فرۆشتن بۆ دونیاو قیامەتى ئێوە باشترە ئەگەر بزانن، (خواى گەورە خۆى رۆژى هەینى بۆ موسڵمانان هەڵبژاردو كردى بە جەژنیان، هەر لە رۆژى جومعەدا ئادەمى دروستكردو كردیە بەهەشتەوە، وە هەر لە رۆژى جومعەدا دەریكرد لە بەهەشت، وە قیامەتیش لە رۆژى جومعەدا هەڵدەستێت، وە كاتێكى تێدایە پێش خۆرئاوا بوون كە دوعاى تێدا قەبوڵە) .

Maximize your Quran.com experience!
Start your tour now:

0%