undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا- صلی الله علیه وسلم -}
[ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَى وَالِدَتِكَ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - باسی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه به‌سه‌ر خۆت و دایكته‌وه كه به بێ باوك دروستم كردیت، وه كردتم به پێغه‌مبه‌ر، وه له‌بێشكه‌دا هێناتمه قسه تا شایه‌تى بده‌یت له‌سه‌ر داوێن پاكى دایكت، وه دانت نا به په‌رستنى مندا، وه تا بیسه‌لمێنێ كه ئه‌وانه خوا نه‌بوونه‌و خوای گه‌وره پشتیوانی كردوون و نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا [ إِذْ أَيَّدْتُكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] كه من پشتیوانی تۆم كرد وه به‌هێزم كردیت به (روح القدس) به‌و ڕوحه پاكه‌ی كه خستمه به‌رت، یاخود به جبریل- صلى الله عليه وسلم - [ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ] كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌ی به عیسى- صلى الله عليه وسلم - به‌خشی بۆ پشتیوانی كردنی كه تۆ له ناو بێشكه‌دا مناڵ بووی قسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌كرد، وه كاتێ كه به‌ته‌مه‌ن بووی له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا وه‌كو یه‌ك قسه‌ت ئه‌كرد [ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه فێری نوسین و تێگه‌یشتنتم كرد [ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] وه فێری ته‌ورات و ئینجیلم كردیت [ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنْفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ] وه له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ئه‌كردو فووت پیا ئه‌كرد به‌ئیزنی خوای گه‌وره ئه‌بووه باڵنده‌و ئه‌فڕی به ئاسماندا [ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ] وه ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له زگماكه‌وه كوێره به ئیزنی خوا چاكت ئه‌كرده‌وه وه‌به‌ڵه‌كت چاكت ئه‌كرده‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره تا بزانن كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - خوا نه‌بووه‌و كوڕی خوا نه‌بووه به‌ڵكو عه‌بدی خوا‌و پێغه‌مبه‌رى بووه [ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَى بِإِذْنِي ] وه له‌ناو گۆڕه‌كاندا مردووت ده‌رئه‌كردو زیندووت ئه‌كردوه به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنْكَ ] وه یادى ئه‌م نیعمه‌ته‌م بكه‌وه به‌سه‌رته‌وه كه نهم هێشت و مه‌نعی به‌نی ئیسرائیلم كرد‌و له‌سه‌ر تۆم لادان كاتێك كه ویستیان بتكوژن به‌رزم كردیته‌وه بۆ ئاسمان [ إِذْ جِئْتَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كاتێك كه ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌و به‌ڵگه روون و ئاشكرایه‌ت بۆیان هێنا [ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (١١٠) ] كافران وتیان: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سیحر‌و جادوویه‌كی ئاشكرا نه‌بێ.