undefined
undefined
undefined
undefined
سوورەتی (نەجم) (واتە: ئەستێرە)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى نەجم سورەتێكى مەككى یە، تەنها ئایەتى (٣٢) نەبێت كە مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى نەجم (٦٢) ئایەتە.
٣- سورەتى نەجم زنجیرەى پەنجاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى نەجم لە دواى سورەتى ئیخڵاس دابەزیوە.
٥- یەكێكە لەو سورەتانەى كە خواى گەورە بە سوێند خواردن دەستى پێكردوە، كە تێیدا سوێندى بە ئەستێرەكان خواردوە.
٦- لە سورەتى نەجم و لە كۆتا ئایەتیدا سوجدەى تیلاوەى تێدایە.
٧-یەكەم سوورەت كە دابەزى و سەجدەى تیادا بوو سوورەتى نەجم بوو، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم سوجدەى بردو ئەوانەى لە دوایەوە بوون هەموویان سوجدەیان برد تەنها (ئومەییەى كوڕى خەڵەف) نەبێت كە مشتێك خۆڵى هەڵگرت و وتى بەسمەو بەرزى كردەوەو سوجدەى لەسەر بردو دواتر بە كافرى كوژرا.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى نەجم یەكێكە لە سورەتە مەككییەكان، كە تەوەرى سەرەكى تێیدا بریتییە لە باسكردنى ناردنى پەیامى ئیسلام لە لایەن خواى گەورەوەو لە رێگەى جبریلەوە سەلامى خواى لێ بێت و دابەزاندنى بەسەر پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم ، جگە لەمەش باسكردنى چەند تەوەرێكى تری پەیوەست بە عەقیدەو بیروباوەڕ وەك باسكردنى بنەماكانى باوەڕو زیندوبوونەوەو گەڕانەوە بۆ لاى خواى گەورە.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە ئەستێرە كاتێك كە نزم ئەبێتەوەو لار ئەبێتەوە بۆ ئاوابوون و دیار نەمان لە كاتى بەرەبەیاندا .