undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ أَمْ عِنْدَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ (٣٧) ] یاخود ئایا خەزێنەكانی خوای گەورە بە دەست ئێوەیە لە ڕزق و ڕۆزی و باران بارین؟ یاخود ئایا ئێوە زاڵ و باڵادەستن بەسەر ئەم شتانەدا یان بەسەر دروستكراوەكانی خوای گەورەدا؟ یان ئایا ئێوە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵكیدا ئەكەن؟ واتە: وانییەو هیچتان بەدەست نییە، (جوبەیرى كوڕى موتعیم) لە دواى غەزاى (بەدر) هاتە مەدینە بۆ ئازاد كردنى دیلەكانى قوڕەیش، دەفەرمێت: گوێم لێبوو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە نوێژى مەغریب سورەتى (طور)ى دەخوێند گەیشتە ئەم ئایەتانە نزیك بوو دڵم بفڕێت و ئاگام لە خۆم نەمێنێت، وە هۆكار بوو بۆ موسڵمان بوونى .