[ وَمَنْ لَا يُجِبْ دَاعِيَ اللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامی بانگخوازی خوای گه‌وره نه‌داته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا له ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ڕزگاری نابێت و توانای ڕاكردن و ڕزگاربوونی نیه [ وَلَيْسَ لَهُ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءُ ] وه جگه له خوای گه‌وره هیچ پشتیوان و سه‌رخه‌رێكی تری نیه له سزای خوای گه‌وره بیپارێزێ [ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٣٢) ] ئا ئه‌مانه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان.