[ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُمْ مِنَ الْقُرَى ] وه ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه ئه‌و شار‌و دێیانه‌ی ده‌وروپشتی ئێوه‌مان هه‌موو له‌ناوبرد كه شوێن پێغه‌مبه‌رانیان نه‌كه‌وتن وه‌كو دێیه‌كانی قه‌ومی (ثهمودو لوط) و ئه‌وانه‌ی كه لێتان نزیكن و ئه‌یانبینن [ وَصَرَّفْنَا الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢٧) ] وه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه‌و جۆراو جۆر كردووه به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌و واز له كوفر بێنن و ئیمان بێنن.