3
[ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ ته‌نها (اللَّه) یه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ئه‌په‌رستین پاشان دامه‌زراون له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه‌ [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ كاتێك كه‌ ئه‌مرن به‌ دڵنیایی ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مینن له‌ سزای خوای گه‌وره‌ [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١٣) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوویان له‌ دونیایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.