3
[ وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً ] وه‌ له‌ پێش قورئانیشدا كتابی موسا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ته‌ورات بووه‌ هاتووه‌ كه‌ پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه‌ بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی، هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی تیادا بووه‌ [ وَهَذَا كِتَابٌ مُصَدِّقٌ ] وه‌ ئه‌م كتابه‌ش كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتابه‌ی موسایه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ لِسَانًا عَرَبِيًّا ] به‌ زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكراو ڕه‌وان هاتۆته‌ خواره‌وه‌ [ لِيُنْذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَى لِلْمُحْسِنِينَ (١٢) ] تا ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ به‌ دۆزه‌خ كه‌ زوڵم و سته‌میان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه‌، وه‌ موژده‌یش بێت بۆ چاكه‌كاران به‌ به‌هه‌شت.