[ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا كافران به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان بكه‌ن له كافران كه خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردووه‌ن و چیان به‌سه‌ردا هاتووه [ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وان له ئێوه زۆر به‌هێزتر بوون وه سه‌ر زه‌ویشیان ئاوه‌دان كردبووه‌وه به شورا‌و قه‌ڵاو كۆشكی به‌هێزو گه‌وره [ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانیانه‌وه خوای گه‌وره بردیانیه‌وه‌و له‌ناوی بردن [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ (٢١) ] وه هیچ كه‌سێك نه‌بوو كه سزای خوای گه‌وره‌یان لێ دوور بخاته‌وه‌و بیانپارێزێ له سزای خوا.