undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{گفتوگۆى نێوان خواى گه‌وره‌و ئیبلیس}
[ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگری لێ‌كردیت كه سوجده نه‌به‌ی بۆ ئه‌و ئاده‌مه‌ی كه به هه‌ردوو ده‌ستی خۆم دروستم كرد، (جێگیر كردنى دوو ده‌ستى خواى گه‌وره‌ى تێدایه كه له ده‌ستى دروستكراوه‌كان ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره نه‌بێت كه‌س نایزانێت و پێویسته باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین چونكه له قورئاندا باس كراوه‌و باوه‌ڕنه‌بوون پێى باوه‌ڕ نه‌بوونه به چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئانى پیرۆز‌و كوفره، وه نه‌یچوێنین به سیفاتى دروستكراوه‌كان چونكه چواندنى خواى گه‌وره‌ى دروستكارى باڵاده‌ستى به‌هێز به دروستكراوى لاوازى بێده‌سه‌ڵاتى له‌ناوچوو كوفره، وه پرسیار له چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌كه‌ین چونكه كارى ئێمه نیه‌و هاوه‌ڵان ئه‌م پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه ماناكه‌یشى نه‌گۆڕین و ده‌ستكارى نه‌كه‌ین، وه قسه كردن له‌سیفاتى خواى گه‌وره به‌شێكه له قسه كردن له زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره، چۆن باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره هه‌یه‌و نازانین چۆنه به هه‌مان شێواز باوه‌ڕمان به‌سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه تا رۆژى قیامه‌ت إن شا‌ء الله به بینینى شاد ده‌بین) [ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْعَالِينَ (٧٥) ] ئه‌ى ئیبلیس ئایا خۆت به‌گه‌وره زانی و لووتبه‌رز بووی یان خۆت به به‌رزو بڵند زانی.