undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَا يَنْبَغِي لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي ] وتی: ئه‌ی خوای گه‌وره لێم خۆشبه وه موڵكێكم پێ ببه‌خشه كه تایبه‌ت بێت به من و له دوای من بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بێت، ئه‌وه بوو كه خوای گه‌وره جنی و شه‌یتانه‌كانی موسه‌خه‌رو ژێربار كردبوو له ژێر ده‌ستیدا بوون، (ئه‌بو ده‌رداء) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى ده‌كرد بیستمان سێ جار فه‌رمووى: په‌نا ده‌گرم به خوا لێت، پاشان فه‌رمووى: نه‌فره‌تى خوات لێبێت، وه ده‌ستى درێژ كرد وه‌كو ئه‌وه‌ى شتێك بگرێت، كه نوێژه‌كه‌ى ته‌واو كرد وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكمان لێت بیست كه پێشتر نه‌مانبیستبوو، وه ده‌ستت درێژ كرد، فه‌رمووى: ئیبلیسى دوژمنى خوا پشكۆیه‌ك ئاگرى هێنا به‌ره‌و رووم، منیش سێ جار وتم: په‌نا ده‌گرم به خواى گه‌وره لێت، پاشان سێ جار وتم: نه‌فره‌تى خواى گه‌وره‌ت لێبێت، هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، پاشان ویستم بیخنكێنم تا هه‌ستم به ته‌ڕى لیكى ده‌مى كرد له‌سه‌ر ده‌ستم، وه سوێند به خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دوعاكه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - برام نه‌بوایه ده‌بوایه به كۆڵه‌گه‌كانى مزگه‌وته‌وه بمبه‌ستایه‌ته‌وه‌و منداڵى مه‌دینه یاریان پێ بكردایه [ إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ خوایه‌كی كه ئه‌به‌خشیت و زۆر به‌خشه‌ری.