undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَثَمُودُ ] وه قه‌ومی ثهمودیش صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی [ وَقَوْمُ لُوطٍ ] قه‌ومی لوطيش لوط پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی [ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ] وه خاوه‌نی داره‌كان ئه‌وانه‌ی كه دارێكی زۆریان هه‌بوو له كه‌ناری ده‌ریاوه تا (مه‌دیه‌ن) شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به درۆزانى [ أُولَئِكَ الْأَحْزَابُ (١٣) ] ئا ئه‌مانه هه‌موویان حیزبه‌كانن و له ئێوه به‌هێزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونه خواى گه‌وره له‌ناوى بردن و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌رباز له سزاى خواى گه‌وره رزگارى نه‌كردن.