undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
سووره‌تی (صاد)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨٨) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ ص ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره)دا باسى ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون [ وَالْقُرْآنِ ذِي الذِّكْرِ (١) ] سوێند بێت به‌م قورئانه پیرۆزه كه زیكر‌و یادكردنه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارى و سودو به‌رژه‌وه‌ندی ژیان و دوارۆژى ئێوه‌ی تیایه، یاخود پله‌و پایه‌و ڕێزی تیایه‌و قورئانێكی پله‌و پایه به‌رزو به‌ڕێزه.