[ أَفَلَمْ يَرَوْا إِلَى مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا نابینن و ته‌ماشا ناكه‌ن ئه‌وه‌ی كه له‌پێش و پاشیانه‌وه‌یه له ئاسمانه‌كان و زه‌وی بۆ ته‌ماشا ناكه‌ن چۆن خوای گه‌وره ئه‌و دروستكراوانه‌ی دروست كردووه تا بیانگه‌یه‌نێ به ڕاستێتی ئیمان هێنان به خوای گه‌وره [ إِنْ نَشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ الْأَرْضَ ] ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت به ناخی زه‌ویدا ده‌یانبه‌ینه خواره‌وه‌و ڕۆئه‌چن به زه‌ویدا [ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًا مِنَ السَّمَاءِ ] یاخود به‌شێك له ئاسمان ئه‌ڕوخێنین به‌سه‌ریاندا [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِكُلِّ عَبْدٍ مُنِيبٍ (٩) ] به دڵنیایى ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو به‌نده‌یه‌ك كه گه‌ڕابێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به ته‌وبه كردن.