[ وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا ] دیسان لاواز‌و شوێنكه‌وتووان به ده‌سه‌ڵاتدارو خۆبه‌گه‌وره‌زانان ئه‌ڵێن: [ بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڵكو ئێوه به شه‌و و به ڕۆژ فڕوفێڵتان لێ ده‌كردین و ئێمه‌تان ئه‌خه‌ڵه‌تاندو ئه‌تانووت ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین [ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا ] كاتێك فه‌رمانتان پێده‌كردین كه كوفر به خوای گه‌وره بكه‌ین و شه‌ریكى بۆ بڕیار بده‌ین و گومانتان بۆ دروست ده‌كردین، ئێستا ده‌ركه‌وت هه‌مووى درۆ و پوچه‌ڵ و بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه بوو [ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ] وه هه‌ردوولایان كاتێك كه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن په‌شیمانی ئه‌شارنه‌وه كه چه‌ندێك په‌شیمانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له دونیا كوفریان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه، به‌ڵام په‌شیمانى له‌و رۆژه‌دا هیچ سودى نیه، ده‌بێت مرۆڤ له دونیادا په‌شیمان بێته‌وه له شه‌ریك دانان بۆ خوا‌و ته‌وبه بكات پێش مردن تا خواى گه‌وره لێی خۆش بێت [ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه ئێمه كۆت و زنجیرمان كردۆته گه‌رده‌نی كافران [ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٣٣) ] ئایا هیچ سزایه‌ك ئه‌درێنه‌وه ته‌نها به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه نه‌بێ، واته: سزا نادرێن به گوێره‌ى كرده‌وه‌كانى خۆتان نه‌بێت، وه سته‌متان لێناكرێت