[ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا ] ئینجا ده‌سه‌ڵاتداران و خۆبه‌گه‌وره‌زانان به لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات و شوێنكه‌وتووان ئه‌ڵێن: [ أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَى بَعْدَ إِذْ جَاءَكُمْ ] ئایا ئێمه ڕێگریمان كردن له‌و هیدایه‌ته كاتێك كه بۆتان هات [ بَلْ كُنْتُمْ مُجْرِمِينَ (٣٢) ] به‌ڵكو ئێوه خۆتان تاوانبار بوون و له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وام بوون و هیدایه‌ته‌كه‌تان وه‌رنه‌گرت و شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتن خۆ ئێمه زۆرمان لێ نه‌كردن به‌ڵكو ته‌نها بانگمان كردن ئێوه‌یش به‌بێ به‌ڵگه شوێنمان كه‌وتن.