3
[ وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُ فَاتَّبَعُوهُ ] وه‌ ئه‌و گومانه‌شی كه‌ ئیبلیس پێیانی هه‌بوو كه‌ گومڕایان ئه‌كات ئه‌وان ئه‌و گومانه‌ی ئیبلیسیان هێنایه‌ دی و به‌ڕاستیان دانا وه‌ شوێنی ئیبلیس كه‌وتن و گومڕا بوون [ إِلَّا فَرِيقًا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢٠) ] ته‌نها كۆمه‌ڵێك له‌ باوه‌ڕداران نه‌بێت.