[ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ الْقُرَى الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا قُرًى ظَاهِرَةً ] وه له نێوان ئه‌مان و ئه‌و دێیانه‌ی تر كه به‌ره‌كه‌تمان ڕژاندبوو به‌سه‌ریاندا كه دێیه‌كانی شام بوو چه‌ند دێیه‌كی تر هه‌بوو كه ئاشكرا‌و ناسراو و زانراو بوون له نێوانیاندا تا ئه‌گه‌یشتنه شام دێی تر زۆر هه‌بووه له نزیك یه‌ك له‌ژێر سێبه‌رى داره‌كانیاندا رۆیشتوونه [ وَقَدَّرْنَا فِيهَا السَّيْرَ ] وه بۆ خۆیان له‌م دێ¬یانه لایانئه‌داو ده‌مانه‌وه تا ئه‌گه‌یشتنه شام پێویستیان به‌وه نه‌بووه له‌گه‌ڵ خۆیان خواردن و ئاو ببه‌ن [ سِيرُوا فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا آمِنِينَ (١٨) ] تیایدا بڕۆن چه‌ند شه‌و و ڕۆژێك به ئه‌مینی، واته: كاتێك كه ڕۆیشتوونه ئه‌مین بوونه‌و ترسیان نه‌بووه نه به‌شه‌و و نه به رۆژ، وه نه برسی بوونه‌و نه تینوو.