{هەندێك لە فەزڵ و بەخششەكانی خوای گەورە بۆ سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم –}
[ وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ ] وه سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كه كوڕى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو خوای گه‌وره بای بۆ ژێربار كردبوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو [ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ ] به به‌یانیان ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، وه به ئێوارانیش ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، واته له رۆژێكدا ماوه‌ى دوو مانگ ڕێى ده‌بڕى و به وڵاتاندا ده‌گه‌ڕا و بایه‌كه هه‌ڵیده‌گرت و ده‌یبرد [ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْرِ ] وه مسیشمان بۆی نه‌رم كردبوو چۆن ئاسنمان بۆ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌رم كردبوو [ وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ ] وه جنیه‌كانیشمان ژێربار كردبوو خستبوومانه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه كه ئیشیان بۆی ئه‌كرد به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَمَنْ يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا ] وه هه‌ر كه‌سێك له‌و جنیانه بێ ئه‌مری سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكات [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ (١٢) ] ئه‌وه له دونیادا سزای ئه‌ده‌ین وه له قیامه‌تیشدا ئه‌یخه‌ینه ناو ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌وه.