undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] خوای گه‌وره دیسان به به‌نو ئیسرائیل به جووله‌كه ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنی لێتان وه‌رگرت به‌وه‌ی كه له ته‌وراتدا بۆتان هاتبوو كه ئیمان بێنن به پێغه‌مبه‌رانی خوا [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه كێوی (طور)یشمان هه‌ڵگرت ئه‌و كێوه‌ی كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسی صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ری، كاتێك كه موسی ته‌وراتی هێنا بۆ به‌نی ئیسرائیل وتیان: وه‌ری ناگرین وه شوێنی ناكه‌وین تا خوای گه‌وره خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كات چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا كردووه، خوای گه‌وره‌ش ئه‌مری كرد به مه‌لائیكه‌ت ئه‌و شاخه گه‌وره‌یه كێوی (طور) له فه‌له‌ستین كه ئه‌وترێ: درێژیه‌كه‌ی فه‌رسه‌خێ بووه زیاد له سێ میل بووه له زه‌ویه‌كه هه‌ڵیكێشاوه وه خستۆتیه بان سه‌ریان وه‌كو سێبه‌رێك سێبه‌ری بۆیان كردووه وه‌كو هه‌ور [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه بۆتان هاتووه به جددی و به ڕێكوپێكی وه‌ری بگرن و هیچی لێ مه‌فه‌وتێنن وه ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی با له یادتان بێت و پارێزراو بێت و ئیشی پێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا شاخه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ینه‌وه بان سه‌رتان ئه‌و كاته ته‌وبه‌یان كرد‌و سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره برد [ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٦٣) ] به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.