undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سانه وه‌كو نموونه‌ی كه‌سێك وایه كه ئاگرێك ئه‌كاته‌وه [ فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ (١٧) ] كاتێك كه ئه‌و ئاگره ده‌وروپشتی خۆیان ڕووناك ئه‌كاته‌وه‌و به‌رچاوی خۆیان ئه‌بینن خوای گه‌وره ئاگرو ڕووناكییه‌كه‌یان لێ ئه‌كوژێنێته‌وه وه به‌جێیان دێلێ له تاریكییه‌كدا كه به‌رچاوی خۆیان نه‌بینن، كۆمه‌ڵێ له صه‌حابه ئه‌فه‌رموون: ئه‌مه نموونه‌یه‌كه بۆ مونافیقان كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هاته مه‌دینه‌وه موسڵمان بوون و ئیسلام و ئیمانیان ناسی و به‌رچاویان ڕووناك بوو، به‌ڵام له دوای ئه‌وه پاشگه‌ز بوونه‌وه وه نیفاقیان هه‌ڵبژارد ئه‌و ڕووناكی ئیمان و ئیسلامه‌یان كوژایه‌وه‌و ئه‌و كاته به‌رچاوی خۆیان نه‌ئه‌بینی و نه‌یانزانی كامه خێره‌و كامه شه‌ڕه‌و كامه حه‌ڵاڵ و كامه حه‌ڕامه.