3
[ وَنَزَعْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ] وه‌ له‌ناو هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌سێك ئه‌كه‌ین به‌ شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانن [ فَقُلْنَا هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێین: ده‌ى به‌ڵگه‌تان بێنن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌یه‌ [ فَعَلِمُوا أَنَّ الْحَقَّ لِلَّهِ ] ئه‌و كاته‌ ئه‌زانن كه‌ حه‌ق به‌ خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌ [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٧٥) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به‌ درۆ و بوهتان هه‌ڵیانبه‌ستبوو ئه‌یانووت: ئه‌مانه‌ شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ن هه‌موویان ئه‌ڕۆن و ون ئه‌بن و نامێنن.

Maximize your Quran.com experience!
Start your tour now:

0%