undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{فيرعه‌ون خه‌ون ده‌بينێت}
[ إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ ] به دڵنیایى فیرعه‌ون لووتبه‌رزی نواند له‌سه‌ر زه‌ویدا وه خۆی به گه‌وره زانی وه خۆی به خوا ئه‌زانی [ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا ] وه خه‌ڵكه‌كه‌یشی پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش كردبوو تا گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن [ يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ ] كۆمه‌ڵێكیانی لاواز كردبوو كه به‌نی ئیسرائیل بوون كه له‌و كاته‌دا باشترین ئوممه‌ت بوون [ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ ] كوڕه‌كانی سه‌رئه‌بڕی، له ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه - صلی الله علیه وسلم - بیستبوویان كه له‌ناوچوونی فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌رێك له نه‌وه‌كانى ئه‌م ئه‌بێت، یاخود (السُّدي) ده‌فه‌رمێت: فیرعه‌ون خه‌ونى بینى له خه‌ویدا بینى ئاگرێك له (بیت المقد‌س)ه‌وه هات و فیرعه‌ون و (قیبتى)یه‌كانى هۆزى فیرعه‌ونى سوتاندو به‌نی ئیسرائیلى نه‌سوتاند، زانایانى خه‌وناس خه‌ونه‌كه‌یان وا بۆ لێكدایه‌وه كه له‌ناوچوونى تۆ‌و هۆزه‌كه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سێك له به‌نى ئیسرائیل ده‌بێت، ئه‌ویش له ترس‌دا هه‌موو كوڕێكی به‌نى ئیسرائیلى سه‌رئه‌بڕی، وه دواتر (قيبطيهكان) مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه به‌نو ئیسرائیل نه‌مێنن و كه‌س نه‌بێ خزمه‌تیان بكات، ئه‌و كاته ساڵێك كوڕی سه‌ر ئه‌بڕی و ساڵێك سه‌ری نه‌ئه‌بڕی و بۆ خزمه‌تكارى ده‌یهێشتنه‌وه، وه هارون - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه له دایك بوو كه سه‌ری نه‌ئه‌بڕین، وه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - له‌و ساڵه له دایك بوو كه سه‌ری ئه‌بڕی، وه فیرعه‌ون مامانى ده‌ناردو به‌سه‌ر ئافره‌تاندا ده‌گه‌ڕان ئه‌وانه‌ى دووگیان بوونایه ناونوسیان ده‌كردن و كاتى منداڵبوونیان دیارى ده‌كردو خۆیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، كچ بوایه وازیان لێده‌هێناو كوڕ بوایه سه‌ریان ده‌بڕى، (هه‌رچه‌نده هه‌زاره‌ها منداڵى سه‌ربڕى به‌ڵام تیاچوونى خۆى و سه‌ربازه‌كانى له‌سه‌ر ده‌ستى مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بوو كه له ماڵى خۆیدا گه‌وره‌ى كرد‌و خزمه‌تى كرد، تا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره ده‌ركه‌وێت) [ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ] وه كچه‌كانیشیانی بۆ خزمه‌ت كردن به‌كار ئه‌هێنا [ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٤) ] به دڵنیایى فیرعه‌ون كه‌سێكی زۆر ئاشووبگێڕ بوو له‌سه‌ر زه‌ویدا.