undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{ به چاوتروكانێك ته‌ختى شاهانه له يه‌مه‌نه‌وه بۆ قودس ده‌گوازنه‌وه!}
[ قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ ] به‌ڵام كه‌سێكی تر كه وتراوه وه‌زیرێكی بووه، یان نوسهرێكى بووه، كه زانیاری له كتابدا هه‌بووه ئه‌و وتوویه‌تی: [ أَنَا آتِيكَ بِهِ ] من عه‌رشی ئه‌و ئافره‌ته‌ت بۆ دێنم [ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ] پێش ئه‌وه‌ی كه پێڵووی چاوت بجوولێته‌وه، واته: پێش ئه‌وه‌ى چاو بتروكێنی، بینوقێنیت و چاو بكه‌یته‌وه له ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌دا عه‌رشه‌كه‌یت بۆ دێنم [ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوی تروكاند یه‌كسه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاشایه‌ی هێناو له‌به‌ر ده‌ستی سوله‌یماندا دایناو جێگیری كرد (له‌یه‌مه‌نه‌وه بۆ بیت المقد‌س) [ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌مه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر منه‌وه [ لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ] تا تاقیم بكاته‌وه ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌م یان كوفری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شوكری خۆی كردووه‌و بۆ خۆی باشه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوا نه‌كات و كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكات [ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (٤٠) ] ئه‌وا به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێ پێویسته و پێویستی به‌وه نیه كه كه‌س شوكرانه‌بژێری بكات و بیپه‌رستێت، وه زۆر به‌ڕێزه.