[ بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِنْ هَذَا ] بهڵكو كافران دڵیان بێئاگایه لهم كتابهو ئاگایان لێ نیهو غافڵن لێی [ وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِنْ دُونِ ذَلِكَ ] وه جگه لهشهریك دانان بۆ خواى گهوره كردهوهی خراپی تریشیان ههیه كه بههۆیهوه ئهچنه دۆزهخهوه [ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ (٦٣) ] كه خۆیان ئهنجامی ئهدهن.