[ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ (٦٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون ئه‌یبه‌خشن هێشتا دڵیشیان ئه‌ترسێ كه خوای گه‌وره لێیان وه‌رنه‌گرێ، وه ئه‌زانن و دڵنیان كه ئه‌وان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، (عائیشه) پرسیارى ئه‌م ئایه‌ته‌ى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد ئایا ئه‌مانه كه‌سانێكن دزى ده‌كه‌ن و زینا ده‌كه‌ن و مه‌ى ده‌خۆن و له خوا ده‌ترسێن؟ فه‌رمووى: (نه‌خێر ئه‌ى كچى صدیق به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن نوێژ ده‌كه‌ن و به رۆژوو ده‌بن و زه‌كات ده‌ده‌ن و له‌وه ده‌ترسێن خوا لێیان قه‌بوڵ نه‌كات).