undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
سورەتى فاتیحە فەزڵى زۆرەو فەرموودەى زۆرى لەسەر هاتووەو گەورەترین سورەتى قورئانە، وە خواى گەورە نە لە تەورات و نە لە ئینجیل و نە لە زەبورو نە لە فورقان هاوشێوەى ئەم سورەتەى دانەبەزاندووە، وە هیچ پێغەمبەرێك پێش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پێى نەبەخشراوە، وەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم به (أم القرآن وأم الكتاب والسبع المثاني والقرآن العظيم) ناوى بردووە، هەروەها (الحمد والصلاة والرقیة) یشى پێ دەوترێت [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (١) ] بۆ جیاكردنەوەى سورەتەكانە، وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەیدەزانى سورەتەكان لێك جیابكاتەوە تا بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ دادەبەزى، واتە: بەناوى خواى بەخشندەى بەسۆزى میهرەبان .