3
[ وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَقْدِمِينَ مِنْكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَأْخِرِينَ (٢٤) ] وە بە دڵنیایی ئێمە ئەزانین و زانیاریمان هەیە بەوانەی كە لە پێشدا لە دایك ئەبن وە ئەوانەی كە لە دواییدا لە دایك ئەبن، یاخود ئەوانەى لە كاتى ئادەمەوە مردوون و ئەوانەى كە زیندوون و دواتر دێن تا رۆژى قیامەت زانیاریمان بە هەمووى هەیە، یاخود ئەوانەی كە پێش ئەكەون لە گوێڕایەڵیدا وە ئەوانەی كە دوائەكەون، یاخود ئەوانەی كە لە نوێژدا دێنە ریزەكانی پێشەوەو ئەوانەی كە خۆیان دوا ئەخەن ئاگامان لە هەمووی هەیە، (كەسانێك لە دووڕووەكان یان ئەوانەى تازە موسڵمان ببون و ئیسلام لە دڵیاندا جێگیرو دامەزراو نەبوو خۆیان دوا دەخست لە نوێژدا بۆ ئەوەى لە ریزى ئافرەتان نزیك ببنەوەو بیانبینن خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند) .