3
[ وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا ] وە زەویشمان فراوان كردووەو ڕاخستووە وەكو فەرش و ڕاخەر [ وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ ] وە شاخەكانمان وەكو مێخ تیادا داكووتیوە بۆ ئەوەی جێگیر بێ [ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ مَوْزُونٍ (١٩) ] وە هەموو ڕووەكێكیشمان تیایدا ڕوواندووە بە ئەندازەیەكی زانراو و دیاریكراو بە گوێرەی حیكمەتی خوای گەورەو پێویستی خەڵكی .