undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به كافران بڵێ: كێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه؟ بڵێ الله یه، وه كافرانیش ئه‌ڵێن: الله یه‌و دانى پێدا ده‌نێن [ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه ئێوه ئه‌زانن دروستكهرو به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها الله یه ئیتر بۆچی كه‌سانێكی تر ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و جگه له خواى گه‌وره ده‌یانپه‌رستن [ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا ] كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه كردووتانن به دۆست و خۆشه‌ویست و خوای خۆتان سوودو زیانیان بۆ خودی خۆشیان به‌ده‌ست نیه چۆن بۆ ئێوه سوودو زیانیان به‌ده‌ست بێت [ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا كوێر‌و بینا یه‌كسانن؟ واته: موسڵمان چوێنراوه به بینا و كافریش به كوێر كه یه‌كسان نین [ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ ] یاخود ئایا تاریكیه‌كان و ڕووناكی یه‌كسانن؟ تاریكیه‌كان مه‌به‌ست كوفر‌و تاوان و بیدعه‌و خراپه‌كاری و گومڕاییه، نووریش ڕووناكی ئیمان و باوه‌ڕو ئیسلام و سوننه‌ته [ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ] به‌ڵكو ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه، ئایا خواكانیان وه‌كو خوای گه‌وره شت دروست ئه‌كه‌ن تا لێیان تێكچووبێ نه‌زانن كێ دروستكارو خوایه‌و كێیش دروستكراوه؟! [ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (١٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه دروستكاری هه‌موو شتێكه، وه هه‌ر خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و باڵاده‌ست و به‌توانایه.