[ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ یه‌عقوبیان - صلی الله علیه وسلم - گێڕایه‌وه فه‌رمووی: به‌ڵكو ئه‌مه نه‌فستان ئه‌م ئیشه‌ی بۆ جوان كردوون و ڕازاندۆته‌وه كه ئه‌ڵێن: كوڕه‌كه دزی كردووه له حه‌قیقه‌تدا ئه‌و دزی نه‌كردووه [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ] فه‌رمووی: صه‌برو ئارامگرتنێكی جوان ئارام ئه‌گرم كه هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیا نه‌بێت له خوای گه‌وره [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا ] به‌ڵكو خوای گه‌وره هه‌موویانم بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٨٣) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.