[ فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ] كاتێك بێ ئومێد بوون له یوسف - صلی الله علیه وسلم - ڕۆیشتن له خه‌ڵكى جیا بوونه‌وه‌و به چپه‌و چپ و نهێنی به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كرد [ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ ] گه‌وره‌كه‌یان (ئه‌وه‌ى كه پێشتریش وتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - مه‌كوژن و بیخه‌نه ناو بیره‌كه‌وه) پێی وتن: ئایا نازانن كه باوكتان عه‌هدو به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتوون به خوای گه‌وره كه سوێندتان بۆ خوارد به خوای گه‌وره كه ئه‌بێ كوڕه‌كه‌ی بپارێزن و بۆى بگه‌ڕێننه‌وه [ وَمِنْ قَبْلُ مَا فَرَّطْتُمْ فِي يُوسُفَ ] وه پێشتریش كه كه‌مته‌رخه‌میتان كرد له حه‌قی یوسف‌دا - صلی الله علیه وسلم - [ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّى يَأْذَنَ لِي أَبِي ] وه من ئه‌م زه‌وی میصره به‌جێ ناهێڵم و لێی ئه‌مێنمه‌وه تا مه‌گه‌ر باوكم ئیزنم بدات و بڵێ: وه‌ره‌وه ئه‌و كاته دێمه‌وه [ أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ] یان خوای گه‌وره بڕیارێكی تر بدات به‌وه‌ی كه بتوانم براكه‌م ڕزگار بكه‌م و بیهێنمه‌وه [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (٨٠) ] وه خوای گه‌وره باشترین بڕیارده‌ره.