[ وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُمْ ] وه كاتێك چوونه ناو میصره‌وه به‌و شێوازه‌ی كه باوكیان فه‌رمانی پێ كردن له چه‌ند ڕێگاو ده‌رگایه‌كی جیاوازه‌وه چوونه ژووره‌وه [ مَا كَانَ يُغْنِي عَنْهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌مه نه‌یپاراستن و هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دانا بوون [ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ] ئه‌مه ته‌نها ڕه‌حم و سۆز‌و خۆشه‌ویستى بوو له دڵی یه‌عقوبدا - صلی الله علیه وسلم - بۆ مناڵه‌كانی ده‌ریبڕی [ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٦٨) ] وه یه‌عقوبیش - صلی الله علیه وسلم - خاوه‌نی زانیاری بووه كه خۆمان فێرمان كردووه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی كه یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یزانێ نایزانن.