undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَى إِخْوَتِكَ ] باوكی پێی فه‌رموو: ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌م خه‌وه بۆ براكانت مه‌گێڕه‌وه [ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ] نه‌وه‌كو ئه‌وانیش لێكدانه‌وه‌كه‌ی بزانن و دواتر له حه‌سوودیدا نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دابنێن و له‌ناوتبه‌رن (ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێك له ئارادا بوو بیشاره‌وه‌و ده‌ریمه‌خه تا پێده‌گات و خۆى ده‌رده‌كه‌وێت تا كه‌س حه‌سودى پێنه‌بات و نه‌بێته چاوه‌وه) [ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٥) ] چونكه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای مرۆڤه‌و وایان لێ ده‌كات كه حه‌سودى به‌یه‌كترى ببه‌ن و دژایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن.