undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{لێكدانەوەی خەونی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە}
[ يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ] دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بۆ كردن ئینجا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌كات و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م: یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی پێشتری و مه‌ی بۆ پاشا ئه‌گرێته‌وه‌و پێی ئه‌به‌خشێ [ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ ] وه ئه‌وه‌ی تریشیان كه نانه‌واكه‌یه له خاچ ئه‌درێ و ئه‌كوژرێ [ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ] ئه‌و كاته باڵنده له‌سه‌ری ئه‌خوات [ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (٤١) ] وتراوه خه‌ونیان نه‌بینیوه‌و ویستویانه تاقی بكه‌نه‌وه‌و كه بۆى لێكدانه‌وه وتیان درۆمان كرد‌و خه‌ونمان نه‌بینیوه، یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێوه پرسیارتان لێی كرد بڕیاری له‌سه‌ر دراو به‌و شێوازه ئه‌بێت و كۆتایى هات.