undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ دوو هاوەڵەكەی بەندینخانەی}
[ وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ] دوو گه‌نجیش له‌گه‌ڵیدا خرانه به‌ندینخانه‌وه كه یه‌كێكیان نانه‌وای پاشا بووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌مرو مه‌ی بۆ پاشا دروست كردووه‌و پێی داوه، (پاشا گومانى ئه‌وه‌ى پێ بردوون كه ژه‌هر بكه‌نه ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه بۆیه به‌ندى كردوون) [ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ] زانیان كه یوسف - صلی الله علیه وسلم - له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ئه‌زانێ یه‌كێكیان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه ترێ ئه‌گوشم و مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌م بۆ پاشا [ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ] وه ئه‌وه‌ی تریان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه نان له بان سه‌رمه‌و هه‌ڵمگرتووه‌و باڵنده‌ش دێت له‌و نانه ئه‌خوات [ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٣٦) ] تۆ هه‌واڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌مان بۆ بكه ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ له چاكه‌كارانی له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و، یان چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به به‌ندیه‌كان.