undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{یەعقوب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - غەیب نازانێت}
[ وَجَاءُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ] قه‌میسه‌كه‌ی یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - هێناو به‌رخێكیان سه‌ربڕى و خوێنێكی درۆینه‌یان پیادا كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قه‌میسه‌كه دڕابێت و هیچ شتێكی لێ هاتبێت (ئه‌گه‌ر گورگ بیخواردایه ده‌بوایه قه‌میسه‌كه‌ى بدڕایا) [ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو نه‌فسی خۆتان ئه‌م كاره ناشیرینه‌ی بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوانی كردووه ئه‌وه‌تا قه‌میسه‌كه‌ی نه‌دڕاوه‌و ئه‌مه گورگ نه‌یخواردووه، به‌ڵام غه‌یبیشی نه‌زانی كه بزانێ له‌ناو بیره‌كه‌دایه‌و ده‌ری بكات (كه پێغه‌مبه‌رێكى خوا له كاتێكى ئاوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن) [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ (١٨) ] فه‌رمووی: ئارام ئه‌گرم ئارامگرتنێكی جوان كه هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیادا نه‌بێ له خوای گه‌وره، وه داوای یارمه‌تی له خوای گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وه‌سفه‌ی كه ئێوه كردووتانه كه ده‌ڵێن یوسف گورگ خواردوویه‌تی (كاتێكیش بوهتان بۆ عائیشه‌ى دایكى باوه‌ڕداران كرا ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه).