登入
登入
登入
选择语言

Rebar Kurdish Tafsir 经注: An-Najm 阿雅 1

53:1
والنجم اذا هوى ١
وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ١
وَٱلنَّجۡمِﱁ
إِذَاﱂ
هَوَىٰﱃ
١ﱄ
以没落时的星宿盟誓,
经注
层
课程
反思
答案
基拉特
圣训
سوورەتی (نەجم) (واتە: ئەستێرە) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى نەجم سورەتێكى مەككى یە، تەنها ئایەتى (٣٢) نەبێت كە مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى نەجم (٦٢) ئایەتە. ٣- سورەتى نەجم زنجیرەى پەنجاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى نەجم لە دواى سورەتى ئیخڵاس دابەزیوە. ٥- یەكێكە لەو سورەتانەى كە خواى گەورە بە سوێند خواردن دەستى پێكردوە، كە تێیدا سوێندى بە ئەستێرەكان خواردوە. ٦- لە سورەتى نەجم و لە كۆتا ئایەتیدا سوجدەى تیلاوەى تێدایە. ٧-یەكەم سوورەت كە دابەزى و سەجدەى تیادا بوو سوورەتى نەجم بوو، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم سوجدەى بردو ئەوانەى لە دوایەوە بوون هەموویان سوجدەیان برد تەنها (ئومەییەى كوڕى خەڵەف) نەبێت كە مشتێك خۆڵى هەڵگرت و وتى بەسمەو بەرزى كردەوەو سوجدەى لەسەر بردو دواتر بە كافرى كوژرا. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى نەجم یەكێكە لە سورەتە مەككییەكان، كە تەوەرى سەرەكى تێیدا بریتییە لە باسكردنى ناردنى پەیامى ئیسلام لە لایەن خواى گەورەوەو لە رێگەى جبریلەوە سەلامى خواى لێ بێت و دابەزاندنى بەسەر پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم ، جگە لەمەش باسكردنى چەند تەوەرێكى تری پەیوەست بە عەقیدەو بیروباوەڕ وەك باسكردنى بنەماكانى باوەڕو زیندوبوونەوەو گەڕانەوە بۆ لاى خواى گەورە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە ئەستێرە كاتێك كە نزم ئەبێتەوەو لار ئەبێتەوە بۆ ئاوابوون و دیار نەمان لە كاتى بەرەبەیاندا .