Đăng nhập
Đăng nhập
Đăng nhập
Chọn ngôn ngữ

Tafsir: At-Takwir 81:7

81:7
واذا النفوس زوجت ٧
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ ٧
وَإِذَا
ٱلنُّفُوسُ
زُوِّجَتۡ
٧
Khi các linh hồn được kết đôi (được nhập lại với thể xác).
Tafsirs
Các lớp
Bài học
Suy ngẫm
Câu trả lời
Qiraat
Hadith
[ وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (٧) ] وه‌ كاتێك كه‌ نه‌فسه‌كان هاوسه‌رگیریان پێ ئه‌كرێت، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی خۆیدا حه‌شر ئه‌كرێت و كۆئه‌كرێته‌وه‌، یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ كرده‌وه‌یان چاكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌خرێنه‌ به‌هه‌شت، ئه‌وانه‌یشی كه‌ كرده‌وه‌یان خراپه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌خرێنه‌ دۆزه‌خ، واته‌: چاك له‌گه‌ڵ چاك و خراپ له‌گه‌ڵ خراپ، وه‌ وتراوه‌: (تَزْوِيج) واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هه‌شتییه‌ حۆریان پێ ئه‌درێ، ئه‌وه‌یشی كه‌ دۆزه‌خییه‌ له‌ دۆزه‌خدا سزا ئه‌درێن، واته‌: خه‌ڵكی هه‌موویان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ى خۆیاندا كۆئه‌كرێنه‌وه‌: كافر له‌گه‌ڵ كافرو، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان و، شه‌یتان له‌گه‌ڵ شه‌یتان و، جنی له‌گه‌ڵ جنی، یاخود په‌یڕه‌وكارانى هه‌ر دینێك به‌یه‌كه‌وه‌ كۆئه‌كرێنه‌وه‌، مونافیق له‌گه‌ڵ مونافیق و، جووله‌كه‌ له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و، گاور له‌گه‌ڵ گاورو، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان، هه‌ر هه‌موویان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌و شێوازه‌ كۆئه‌كرێنه‌وه‌.