Đăng nhập
Đăng nhập
Đăng nhập
Chọn ngôn ngữ

Rebar Kurdish Tafsir Tafsir: Al-Jumu'ah Ayah 11

62:11
واذا راوا تجارة او لهوا انفضوا اليها وتركوك قايما قل ما عند الله خير من اللهو ومن التجارة والله خير الرازقين ١١
وَإِذَا رَأَوْا۟ تِجَـٰرَةً أَوْ لَهْوًا ٱنفَضُّوٓا۟ إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمًۭا ۚ قُلْ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ مِّنَ ٱللَّهْوِ وَمِنَ ٱلتِّجَـٰرَةِ ۚ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ١١
وَإِذَاﱨ
رَأَوۡاْﱩ
تِجَٰرَةًﱪ
أَوۡﱫ
لَهۡوًاﱬ
ٱنفَضُّوٓاْﱭ
إِلَيۡهَاﱮ
وَتَرَكُوكَﱯ
قَآئِمٗاۚﱰﱱ
قُلۡﱲ
مَاﱳ
عِندَﱴ
ٱللَّهِﱵ
خَيۡرٞﱶ
مِّنَﱷ
ٱللَّهۡوِﱸ
وَمِنَﱹ
ٱلتِّجَٰرَةِۚﱺﱻ
وَٱللَّهُﱼ
خَيۡرُﱽ
ٱلرَّٰزِقِينَﱾ
١١ﱿ
(Một số tín đồ Muslim), khi nhìn thấy một cuộc giao dịch mua bán hoặc một cuộc vui chơi nào thì họ liền lao đến đó và bỏ mặc Ngươi (Thiên Sứ Muhammad) đứng trơ (trên bục giảng). Ngươi hãy nói với họ: “Những gì ở nơi Allah tốt đẹp hơn cuộc vui chơi và việc mua bán. Quả thật, Allah là Đấng ban phát bổng lộc tốt nhất.”
Tafsirs
Các lớp
Bài học
Suy ngẫm
Câu trả lời
Qiraat
Hadith
[ وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انْفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا ] (خەڵكی مەدینە فەقیرو هەژار بوون، وە سەرەتاى ئیسلام بوو هێشتا خەڵكى باش لە دین شارەزا نەبوون، یاخود وتراوە سەرەتا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژى پێش وتار دەخست لە رۆژى جومعەدا وەكو نوێژى چەژن، كاروانی (دوحیەی كوڕی خەلیفەی كەلبی) لە ڕۆژی جومعەدا لە شامەوە بە تەپڵ لێدانەوە هاتەوە پێش ئەوەى موسڵمان بێت، پێغەمبەرى خوایش صلى الله علیه وسلم وتاری ئەدا كاتێك كە وترا كاروانەكە گەڕاوەتەوە خەڵكی مزگەوتەكە هەموویان بەرەو پیری ڕۆیشتن تەنها دوانزە كەس لە مزگەوتدا مایەوە لەوانە ئەبوبەكرو عومەر (خوایان لێ ڕازی بێ)، وە پێغەمبەرى خوایان صلى الله علیه وسلم لەسەر مینبەرەكە بەجێهێشت وتارى دەدا، وە ئاهەنگى مارەبڕین و هاوسەرگیریش بوایە یاریان دەكردو ئامێرەكانى مۆسیقایان لێدەدا لە پێش مزگەوت، وە دەشتنشینان ئاژەڵ و شتومەكیان دەهێنا بۆ فرۆشتن، خەڵكى مزگەوتیش گوێیان لێبوایە دەڕۆیشتن و پێغەمبەری خوایان صلى الله علیه وسلم بەتەنها بەجێدەهێشت لەسەر مینبەرەكە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئەوان كاتێك بازرگانییەك یاخود كارێكى دونیایی ببینن ئەوە هەموویان بەرەو پیرى دەڕۆن وە تۆ بە تەنها بە پێوە بەجێ ئەهێڵن ڕاوەستاوی لەسەر مینبەرەكە, (ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە لە ڕۆژی جومعە وتار بە پێوە ئەدرێ) [ قُلْ مَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ اللَّهْوِ وَمِنَ التِّجَارَةِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەوەی لای خوای گەورەیە لە ئەجرو پاداشتی زۆر باشترە لەو گاڵتەو یاری كردن و بازرگانیە، واتە: بمانایەتەوە ئەوە باشتر بوو بۆتان [ وَاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (١١) ] وە خوای گەورە باشترین ڕۆزیدەرە، واتە: داوای ڕزق و ڕۆزی لە خوای گەورە بكەن بەوەی كە عیبادەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە بكەن, وە لەبەر كاسبی واز لە گوێڕایەڵى و عیبادەتی خوای گەورە مەهێنن، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (جومعە) والحمد لله.