Đăng nhập
Đăng nhập
Đăng nhập
Chọn ngôn ngữ

Rebar Kurdish Tafsir Tafsir: Al-Hujurat Ayah 3

49:3
ان الذين يغضون اصواتهم عند رسول الله اولايك الذين امتحن الله قلوبهم للتقوى لهم مغفرة واجر عظيم ٣
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَٰتَهُمْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمْتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ ۚ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ ٣
إِنَّﲧ
ٱلَّذِينَﲨ
يَغُضُّونَﲩ
أَصۡوَٰتَهُمۡﲪ
عِندَﲫ
رَسُولِﲬ
ٱللَّهِﲭ
أُوْلَٰٓئِكَﲮ
ٱلَّذِينَﲯ
ٱمۡتَحَنَﲰ
ٱللَّهُﲱ
قُلُوبَهُمۡﲲ
لِلتَّقۡوَىٰۚﲳﲴ
لَهُمﲵ
مَّغۡفِرَةٞﲶ
وَأَجۡرٌﲷ
عَظِيمٌﲸ
٣ﲹ
Thật vậy, những người hạ giọng của mình trước Sứ Giả của Allah chính là những người mà trái tim của họ đã được Allah rèn luyện cho ngay chính. Họ sẽ được tha thứ và sẽ được một phần thưởng vĩ đại.
Tafsirs
Các lớp
Bài học
Suy ngẫm
Câu trả lời
Qiraat
Hadith
[ إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌نگیان نزم ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی تاقیكرونه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌قواو ته‌قوای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوونه‌، كه‌ دواتر ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (خوایان لێی ڕازی بێت) زۆر به‌ نزمی له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئیمامى عومه‌ر گوێى له‌ ده‌نگى دوو پیاو بوو له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ ده‌نگى به‌رز قسه‌یان ده‌كرد، پێى فه‌رموون: ئایا ئێوه‌ ده‌زانن له‌ كوێ قسه‌ ده‌كه‌ن؟ پاشان فه‌رمووى: ئێوه‌ خه‌ڵكى كوێن؟ وتیان (تائیف)، فه‌رمووى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى مه‌دینه‌ بوونایه‌ ئه‌وا لێمده‌دان و ئازارم پێ ده‌گه‌یاندن، زانایان ده‌فه‌رموون: نابێت له‌ لاى گوڕى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه‌و ده‌بێت به‌ زیندوویی و مردوویى رێزى لێبگیرێت، وه‌ له‌ كاتى بیستنى فه‌رمووده‌كانیشى ده‌بێت موسڵمان بێده‌نگ بێت و به‌ڕێزو ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌ گوێى لێبگرێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٣) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.