[ قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ] هارون - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕی دایكم ڕیش و سه‌رم ڕامه‌كێشه (وتى: كوڕى دایكم، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشێ و سۆز‌و به‌زه‌یى بجولێنێت، هه‌رچه‌نده براى دایك و باوكى بوو) [ إِنِّي خَشِيتُ أَنْ تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] من له‌وه ترسام كه ئه‌گه‌ر جێیان بێلم هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ مندا بێن و هه‌ندێكیان لێره بمێننه‌وه تۆ بڵێی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی و پارچه پارچه‌یت خسته ناو به‌نی ئیسرائیله‌وه [ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي (٩٤) ] وه بڵێیت تۆ به قسه‌ی منت نه‌كرد.