سائن ان کریں۔
سائن ان کریں۔
سائن ان کریں۔
زبان منتخب کریں۔

Rebar Kurdish Tafsir تفسیر: هود آیہ 114

11:114
واقم الصلاة طرفي النهار وزلفا من الليل ان الحسنات يذهبن السييات ذالك ذكرى للذاكرين ١١٤
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَـٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ ١١٤
وَاَقِمِ
الصَّلٰوةَ
طَرَفَیِ
النَّهَارِ
وَزُلَفًا
مِّنَ
الَّیْلِ ؕ
اِنَّ
الْحَسَنٰتِ
یُذْهِبْنَ
السَّیِّاٰتِ ؕ
ذٰلِكَ
ذِكْرٰی
لِلذّٰكِرِیْنَ
۟ۚ
اور (اے نبی !) نماز کو قائم رکھیے دن کے دونوں سروں پر اور رات کی کچھ گھڑیوں میں یقیناً نیکیاں بدیوں کو دور کردیتی ہیں۔ یہ یاد دہانی ہے یاد رکھنے والوں کے لیے
تفاسیر
لیئرز
اسباق
تدبرات
جوابات
قرأت
حدیث
{لە دوای خراپە چاكە بكە چونكە چاكە خراپە دەسڕێتەوە} [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ ] وه‌ تۆ نوێژه‌كانت بكه‌ له‌ هه‌ردوولای به‌یانی، واته‌: نوێژی به‌یانی و عه‌صر [ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ] وه‌ كات له‌ دوای كات له‌ شه‌ودا، وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی نوێژی مه‌غریب و عیشایه‌، یان ته‌نها نوێژی عیشایه‌، یان شه‌ونوێژه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ پێش فه‌رز بوونى نوێژ دابه‌زى كه‌ سه‌ره‌تا پێش خۆركه‌وتن نوێژێك و پێش خۆرئاوا بوون نوێژێك فه‌رز بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ونوێژ پاشان شه‌ونوێژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ت لابراو بوو به‌ سوننه‌ت، پاشان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - لابراو بوو به‌ سوننه‌ت [ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت، پیاوێك ماچى ئافره‌تێكى كرد هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - پێى وت، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند كه‌ دواى خراپه‌و تاوان نوێژو چاكه‌ بكه‌ن خراپه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌، پیاوه‌كه‌ وتى ئایا ته‌نها بۆ منه‌؟ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بۆ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌مه‌، وه‌ (ئه‌بولیوسر كه‌عبى كوڕى عه‌مرى ئه‌نصارى) ده‌فه‌رمێت: ئافره‌تێك هات خورمام لێ بكڕێت به‌ درهه‌مێك، منیش وتم له‌ ماڵه‌وه‌ خورماى له‌مه‌ چاكترى لێیه‌ چووینه‌ ژووره‌وه‌و ماچم كرد، هاتم بۆ لاى ئه‌بو به‌كر بۆم باسكرد، فه‌رمووى: لاى كه‌س باسى مه‌كه‌و ته‌وبه‌ بكه‌، منیش ئارامم نه‌گرت و هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆم باسكرد فه‌رمووى: (ئایا كه‌سێك كه‌ چووه‌ بۆ غه‌زاو خێزانه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه‌ ئاوات كردووه‌ له‌گه‌ڵیدا ؟ ) تا ئاواته‌خواز بوو تا ئه‌م كاته‌ موسڵمان نه‌بوایه‌، وه‌ وایزانى كه‌ دۆزه‌خیه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر بێده‌نگ بوو تا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌ وه‌حى بۆ دابه‌زاند [ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ (١١٤) ] ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.