Ingia
Ingia
Ingia
Chagua Lugha

Rebar Kurdish Tafsir Tafsiri: Al-Baqarah Ayah 67

2:67
واذ قال موسى لقومه ان الله يامركم ان تذبحوا بقرة قالوا اتتخذنا هزوا قال اعوذ بالله ان اكون من الجاهلين ٦٧
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا۟ بَقَرَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًۭا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْجَـٰهِلِينَ ٦٧
وَإِذۡﲐ
قَالَﲑ
مُوسَىٰﲒ
لِقَوۡمِهِۦٓﲓ
إِنَّﲔ
ٱللَّهَﲕ
يَأۡمُرُكُمۡﲖ
أَنﲗ
تَذۡبَحُواْﲘ
بَقَرَةٗۖﲙﲚ
قَالُوٓاْﲛ
أَتَتَّخِذُنَاﲜ
هُزُوٗاۖﲝﲞ
قَالَﲟ
أَعُوذُﲠ
بِٱللَّهِﲡ
أَنۡﲢ
أَكُونَﲣ
مِنَﲤ
ٱلۡجَٰهِلِينَﲥ
٦٧ﲦ
Tafsir
Tabaka
Mafunzo
Tafakari
Majibu
Qiraat
Hadith
{بەسەرهاتی مانگاكەی بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ منداڵی نه‌بوو له‌ناو به‌نو ئیسرائیلدا كوژرا وه‌ نه‌زانرا كه‌ بكوژه‌كه‌ی كێیه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خۆی لای ئه‌دا خوای گه‌وره‌ ئه‌مری كرد به‌ موسی پێیان بفه‌رمه‌ با مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن، موسی صلی الله علیه وسلم به‌ قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ئه‌كات كه‌ مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن [ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ] وتیان: ئه‌ی موسی تۆ گاڵته‌و سووكایه‌تی و یاریمان پێ ئه‌كه‌ی [ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٦٧) ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌نا ئه‌گرم به‌خوای گه‌وره‌ من له‌ نه‌فام و نه‌زانان بم كه‌ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م.