Ingia
Ingia
Ingia
Chagua Lugha

Rebar Kurdish Tafsir Tafsiri: Al-Maidah Ayah 119

5:119
قال الله هاذا يوم ينفع الصادقين صدقهم لهم جنات تجري من تحتها الانهار خالدين فيها ابدا رضي الله عنهم ورضوا عنه ذالك الفوز العظيم ١١٩
قَالَ ٱللَّهُ هَـٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ ٱلصَّـٰدِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّـٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ١١٩
قَالَﳋ
ٱللَّهُﳌ
هَٰذَاﳍ
يَوۡمُﳎ
يَنفَعُﳏ
ٱلصَّٰدِقِينَﳐ
صِدۡقُهُمۡۚﳑﳒ
لَهُمۡﳓ
جَنَّٰتٞﳔ
تَجۡرِيﳕ
مِنﳖ
تَحۡتِهَاﳗ
ٱلۡأَنۡهَٰرُﳘ
خَٰلِدِينَﳙ
فِيهَآﳚ
أَبَدٗاۖﳛﳜ
رَّضِيَﳝ
ٱللَّهُﳞ
عَنۡهُمۡﳟ
وَرَضُواْﳠ
عَنۡهُۚﳡﳢ
ذَٰلِكَﳣ
ٱلۡفَوۡزُﳤ
ٱلۡعَظِيمُﳥ
١١٩ﳦ
Tafsir
Tabaka
Mafunzo
Tafakari
Majibu
Qiraat
Hadith
[ قَالَ اللَّهُ هَذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ڕاستگۆبوونه‌ ئێستا ڕاستگۆییه‌كه‌یان سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمێت: رۆژێكه‌ یه‌كخواپه‌رستى سود به‌ یه‌كخواپه‌رستان ده‌گه‌یه‌نێت [ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات و جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر خانو داره‌كاندا تێ ئه‌په‌ڕێ [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ] خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازیه‌ به‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ [ وَرَضُوا عَنْهُ ] ئه‌وانیش به‌و به‌ش و پاداشته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانداتێ پێی ڕازین كه‌ هه‌رگیز به‌ خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه‌ [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١٩) ] ئا ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌وره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.