Identifikohu
Identifikohu
Identifikohu
Zgjidh Gjuhën

Rebar Kurdish Tafsir Tefsir: Sad Aja 42

38:42
اركض برجلك هاذا مغتسل بارد وشراب ٤٢
ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَـٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌۭ وَشَرَابٌۭ ٤٢
ٱرۡكُضۡﳙ
بِرِجۡلِكَۖﳚﳛ
هَٰذَاﳜ
مُغۡتَسَلُۢﳝ
بَارِدٞﳞ
وَشَرَابٞﳟ
٤٢ﳠ
Tefsiret
Shtresat
Mësimet
Reflektime
Përgjigjet
Kiraat
Hadith
{خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌دات} [ ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ (٤٢) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ پێیه‌كانت ڕابكه‌و بیده‌ به‌ زه‌ویدا ئه‌میش واى كردو ئاوێكى بۆ هه‌ڵقوڵاندو فه‌رمووى: به‌ناو ئه‌م ئاوه‌دا بڕۆ و خۆتى پێ بشۆره‌ ئه‌مه‌ ئاوێكی ساردو سازگاره‌ وه‌ خواردنه‌وه‌یشه‌و دواتر لێشی بخۆره‌وه‌ به‌وه‌ چاك ئه‌بیته‌وه‌ یه‌كسه‌ر چاك بووه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌ هه‌ژده‌ ساڵ نه‌خۆش بووه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ( كه‌ خۆى شوشت خۆى رووت كرده‌وه‌ خواى گه‌وره‌ كولله‌ى له‌ ئاڵتوون بۆ باراند ئه‌یوبیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یكرده‌ ناو پۆشاكه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ كێڵگه‌یه‌كى گه‌نم و كێڵگه‌یه‌كى جۆى هه‌بووه‌، خواى گه‌وره‌ دوو هه‌ورى ناردووه‌ یه‌كێكیان ئاڵتوونى باراندۆته‌ سه‌ر گه‌نمه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران، وه‌ ئه‌وه‌ى تر زیوى باراندۆته‌ سه‌ر جۆیه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران).