Entrar
Entrar
Entrar
Selecione o idioma

Rebar Kurdish Tafsir Tafsir: Al-An'am Aia 6

6:6
الم يروا كم اهلكنا من قبلهم من قرن مكناهم في الارض ما لم نمكن لكم وارسلنا السماء عليهم مدرارا وجعلنا الانهار تجري من تحتهم فاهلكناهم بذنوبهم وانشانا من بعدهم قرنا اخرين ٦
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ مَّكَّنَّـٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًۭا وَجَعَلْنَا ٱلْأَنْهَـٰرَ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَـٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ ٦
أَلَمۡﲈ
يَرَوۡاْﲉ
كَمۡﲊ
أَهۡلَكۡنَاﲋ
مِنﲌ
قَبۡلِهِمﲍ
مِّنﲎ
قَرۡنٖﲏ
مَّكَّنَّٰهُمۡﲐ
فِيﲑ
ٱلۡأَرۡضِﲒ
مَاﲓ
لَمۡﲔ
نُمَكِّنﲕ
لَّكُمۡﲖ
وَأَرۡسَلۡنَاﲗ
ٱلسَّمَآءَﲘ
عَلَيۡهِمﲙ
مِّدۡرَارٗاﲚ
وَجَعَلۡنَاﲛ
ٱلۡأَنۡهَٰرَﲜ
تَجۡرِيﲝ
مِنﲞ
تَحۡتِهِمۡﲟ
فَأَهۡلَكۡنَٰهُمﲠ
بِذُنُوبِهِمۡﲡ
وَأَنشَأۡنَاﲢ
مِنۢﲣ
بَعۡدِهِمۡﲤ
قَرۡنًاﲥ
ءَاخَرِينَﲦ
٦ﲧ
Não reparam em quantas gerações anteriores a eles aniquilamos? Radicamo-las na terra, melhor do que a vós, enviamosdo céu copiosas chuvas para as suas plantas e fizemos correr rios por sob seus pés; porém, exterminamo-los por seuspecados e, depois deles, fizemos ressurgir outras gerações.
Tafsirs
Camadas
Lições
Reflexões
Respostas
Qiraat
Hadith
{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە} له‌ داهاتووا هه‌واڵی ئه‌و شته‌ ئه‌زانن كه‌ گاڵته‌یان پێی كردووه‌ ئایه‌ شایه‌نی گاڵته‌پێكردنه‌ یان نا، واته‌: كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ ] ئایا نابینن له‌ پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد [ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ ] كه‌ ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده‌ جێگیر نه‌كرد، واته‌: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له‌ ئێوه‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته‌ له‌ناوبردنی ئێوه‌ ئاسانتره‌ [ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا ] وه‌ بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕڕو زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن [ وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ ] وه‌ ڕووباره‌كان به‌ژێر دارو ماڵیاندا ئه‌ڕۆی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ له‌ناومان بردن [ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٦) ] وه‌ له‌ پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میلله‌تانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.