[ إِنِّي أَنَا رَبُّكَ ] به دڵنیایی من په‌روه‌ردگاری تۆم [ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ ] وه نه‌عله‌كانت دابكه‌نه بۆ زیاتر ته‌وازوع نواند بۆ خوای گه‌وره، وه وه‌كو ڕێز لێنان و ئه‌ده‌بێك به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره، وه‌تا به‌پێى په‌تى له‌و زه‌ویه پیرۆزه بێت [ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (١٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌م كێوه پیرۆزه پاككراوه‌ی كه (طُوًى) ناوی دۆڵه‌كه‌یه له زه‌وی (سه‌یناء).