Masuk
Masuk
Masuk
Pilih Bahasa

Rebar Kurdish Tafsir Tafsir: Al-Insan Ayah 21

76:21
عاليهم ثياب سندس خضر واستبرق وحلوا اساور من فضة وسقاهم ربهم شرابا طهورا ٢١
عَـٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌۭ وَإِسْتَبْرَقٌۭ ۖ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍۢ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًۭا طَهُورًا ٢١
عٰلِیَهُمْ
ثِیَابُ
سُنْدُسٍ
خُضْرٌ
وَّاِسْتَبْرَقٌ ؗ
وَّحُلُّوْۤا
اَسَاوِرَ
مِنْ
فِضَّةٍ ۚ
وَسَقٰىهُمْ
رَبُّهُمْ
شَرَابًا
طَهُوْرًا
۟
Mereka berpakaian sutera halus yang hijau dan sutera tebal dan memakai gelang terbuat dari perak, dan Tuhan memberikan kepada mereka minuman yang bersih (dan suci).
Tafsir
Lapisan
Pelajaran
Refleksi
Jawaban
Qiraat
Hadits
{رازاندنه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان} [ عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ ] وه‌ جلو به‌رگیشیان پێ ئه‌درێ له‌ حه‌ریرێكی سه‌وزه‌ (سُنْدُسٍ) حه‌ریرێكی ته‌نك و ناسك و سه‌وزه‌ [ وَإِسْتَبْرَقٌ ] حه‌ریرێكی ئه‌ستوورو گه‌شاوه‌یه‌، كه‌ ئه‌ووترێ سوندوسه‌كه‌: پۆشاكی ژێره‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نك و ناسكه‌، وه‌ ئیسته‌بڕه‌قه‌كه‌ كه‌ ئه‌ستووره‌و بریقه‌داره‌ پۆشاكی ده‌ره‌وه‌یه‌و هه‌ردووكی له‌ حه‌ریره‌و سه‌وزه‌ [ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِنْ فِضَّةٍ ] وه‌ به‌هه‌شتییه‌كان بازنیشیان له‌ ده‌ست ئه‌كرێ له‌ زیوه‌، ئه‌مه‌ سیفه‌تی چاكه‌كارانه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشه‌نگ و (موقه‌ڕه‌بن) هى ئه‌وان له‌ ئاڵتوونه‌ [ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا (٢١) ] له‌ ڕووی ڕووكه‌شی و ده‌ره‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و شێوه‌یه‌ پاكی كردونه‌ته‌و ڕازاندونێته‌وه‌، وه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوه‌وه‌یان خوای گه‌وره‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه‌یان پێ ئه‌به‌خشێ كه‌ له‌ حه‌سوودی و ڕق و كینه‌و ئێش و ئازارو هه‌موو ڕه‌وشتێكی خراپ پاكیان ئه‌كاته‌وه‌.